باڵیۆزی ئێران لە تورکیا بانگەشەی نادروستی ھەواڵدەریی ئاناتولی رەتکردەوە
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیا ، بانگەشەی نادروستی ھەواڵدەریی ئاناتولی رەتکردەوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ێئران لە تورکیا ئەمڕۆ یەکشەممە بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بانگەشەی ھەواڵدەریی ئاناتولی لەمەڕ رۆڵی ئێران لە گواستنەوەی ھێزی سەربازیی لە سوریاوە بۆ یەمەنی ڕەتکردەوە .
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیا جەختی کردەوە ، ئەم بانگەشەیە نیشانەی بێئاگایی لە راستیە مەیدانیەکانە .
لە بەیاننامەی باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیا ھاتووە ، ئەم بانگەشە ساختەییە لە گەڵ بۆچوونی ئێران لە بەرامبەر شەڕی کارەساتبار و نامرۆیی لە دژی گەلی یەمەن یەکناگرێتەوە .
باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا رایگەیاند : کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەمیشە خوازیاری کۆتایی شەڕ بووە و داکۆکی کردووە لە ھەوڵەکانی رێکخراوی نەتەوەکان لەپێناو گەیشتن بە رێکاری سیاسیی .
ھەواڵدەریی ئاناتولی تورکیا لە ھەواڵێکدا بانگەشەی ئەوەی کردووە ئێران 120 ھێزی سوریایی لە پارێزگەی دەیرزووی سوریاوە ناردووەتە یەمەن .