ڕۆحانی: ھەمووان لە سەرمانە کە خەڵک بۆ ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بانگێشتن بکەین
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ھەمووان لە سەرمانە کە خەڵک بۆ ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بانگێشتن بکەین.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حەسەن ڕۆحانی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە لە دیداری کۆمەڵک لە میدیاکاران لە سەر پێویستیی بەشداریی شکۆمەندو بەربڵاوی خەڵک لە ھەڵبژاردن دا پێی داگرت و وتی: ھەمووان لە سەرمانە کە خەڵک بۆ ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان بانگێشتن بکەین.
سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: «دۆناڵد ترەمپ»ی سەرۆک کۆماری پێشوی ئەمریکا بەرجامی پێپەست کرد و بووە ھۆی ئەوەی کە گوشاری زۆر بخرێتە سەر ئەم وڵاتەو لە شەڕی ئابووری دا بە تەنیا بووین.
ڕۆحانی وتیشی: لەم ماوەیەدا شایەتی خۆڕاگری و ڕاوەستانی خەڵک لە تەنیشتی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی و دەوڵەت لە ھەمبەر شەڕی ئابووریی دو.ژمن بووین و دیارە ئەمەش لە مێژوودا دەگمەنە.
ڕۆحانی ھەروەھا وتیشی: سەرباری تەواوی گرفت و دژوارییەکان بە ھەوڵی شەوو ڕۆژو بێ وچان پێکوتەمان کڕیوەو ھاوردەی دەکەین و ھەتا کۆتایی ماوەی دەوڵەتی ئێستا تەواوی تاقمە پڕمەترسییەکان دەکوتین.