دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 233 کەسی دیکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i396656-دوایین_ئاماری_کۆرۆنا_لە_ئێران_گیان_لەدەستدانی_233_کەسی_دیکە
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12789 کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 19, 2021 14:46 Asia/Tehran
  • دوایین ئاماری کۆرۆنا لە ئێران ، گیان لەدەستدانی 233 کەسی دیکە

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 12789 کەسی دیکە وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.

 

 سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 233 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 77 هەزار و 765 کەس.

ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 729 هەزار و 204کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.

تا ئێستا دوو ملیۆن و 272 هەزار و 219 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.