قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران رووی لە دابەزین ناوە
May 22, 2021 16:34 Asia/Tehran
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند تەنیا لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا 8005 کەسی دیکەش وەک هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنا ناویان تۆمار کراوە.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە شەو و ڕۆژی ڕابردووەوە 187 کەس بە هۆی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لە دەستداوە و بەمەش ژمارەی قوربانیانی کۆرۆنا لە ئێران گەیشتووەتە 78 هەزار و 381 کەس.
ڕاشیگەیاند: تا ئێستا دوو ملیۆن و 822 هەزار و 887 کەس بە تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کراوە.
تا ئێستا دوو ملیۆن و 319 هەزار و 746 نەخۆشی کۆرۆنایی چاک بوونەتەوە.