وشداریی ئێران بە یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیھانیی لە بارەی بە فەرمی ناسینی پەرلەمانی حکومەتی دەست لە کارکێشاوەی یەمەن
شاندی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران بۆ یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیھانیی ، وشداریدا لە بەفەرمی ناسینی ئەنجوومەنی حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی یەمەن .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی ماڵی میللەت ، موجتەبا رەزاخا سکرتێری گشتیی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیھانیی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لە دانیشتنی 142 ھەمین کۆگەی یەکیەتی نێوان پەرلەمانەکانی جیھانیی لە وشداریەک دا گوتی : ئەو ئەنجوومەنەی کە وەک ئەنجوومەنی سیئون ناوی دەبرێ ، ئەنجوومەنێکە کە ھەڵبژێردراوی خەڵک نیە .
رەزاخا گوتیشی : ئەم ئەنجوومەنە بێ ئاستی یاسایی و بەپێچەوانەی پڕەنسپیەکانی دیموکراسی و پەرلەمانی پێکھاتووە لە کاتێک دا کە پەرلەمانی یاسایی یەمەن کە لە سەنعا جێگیر بووە بەپێی راپۆرتەکانی پێشووی یەکیەتیەکە ، ئەنجومەنی یاسایی و شەرعی و بە پێی دەنگی جەماوەر پێکھاتووە .
رەزاخا گوتیشی : مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران لەسەر یەکیەتی و یەکپارچەیی یەمەن جەختدەکاتەوە .