حوزه‌یران 04, 2021 11:51 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: تەوەرەو دیارترین پێوەری ڕێبازی ئیمام خومەینی(رە) ھەڵکردنی ئاڵای گۆڕانخوازی و دادگەری لە وڵات بووە

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) لە گڵکۆی پیرۆزی ئەو حەزرەتەو نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتی: ەوەرەیی و دیارترین پێوەری ڕێبازی ئیمام خومەینی(رە) ھەڵکردنی ئاڵای گۆڕانخوازی و دادگەری لە وڵات بووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەرزیی ئێران پرێس، ئایەتوڵڵا سەیید ئیبراھیم ڕەییسی لە سی و دووھەمین ساڵگەڕی کۆچی دوایی حەزرەتی ئیمام خومەینی(رە) دامەزرێنەری مەزنی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە ئامادە بوون لە سەر گڵکۆی دامەزرێنەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دادانی فاتێحا، ڕێزی لە پلەوپایەی بەرزی ئیمام خومەینی(رە) گرت و لەگەڵ ئارمانجەکانی ئەو حەزرەتە پەیمانی نوێ کردەوە.

بەڕێزی ھەر بەدەم گەییشتنی بە گڵکۆی پاکی حەزرەتی ئیمام(رە) لە لایەن حوججەتولئیسلام وەلموسلمین «حاج سەیید حەسەن خومەینی» سەرپەرشتی گڵکۆی پاکی ئیمام خومەینی(رە) مو موحەممەد عەلی ئەنساری لە ئەندامانی نووسینگەی ئیمام پێشوازیی لێ کرا.

ڕەییسی لە پەراوێزی ڕێ و ڕەسمی پەیمان نوێ کردنەوە لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) وتی: ڕێبازی ئیمام(رە) ڕێبازی دڵ بەستن بە خوداوەندو سەرنجدانی خەڵک و چارەسەر کردنی گرفتەکانیانە.

سەرۆکی ھێزی دادی ئێران جەختی لەوەش کردەوە کە، ھەرکەس لە ھەر شوێنێکی جیھان سەردانی لای ئیمامی کۆچکردووی دەکرد و باسی مەینەتییەکانی خۆی بۆ دەکرد، ئیمام(رە) پەرۆش دتەبوون، چونکو پەرۆشیی خەڵک پەرۆشیی ئیمام(رە) و خۆشییەکانی خەڵکیش خۆشیی ئەو حەزرەتە بوو. 

ڕەییسی وتیشی: ئیمام(رە) دەیویست دادگەری ئابووری و دادگەریی کۆمەڵایەتی و دادگەریی فەرھەنگی و کلتووری لە وڵات دا جێبەجێ بکرێت و ئێمە وەک سەربازانی حکومەت و خزمەتگوزاری خەڵک دەبێ ھەوڵ بدەین ئەم رەوشتەی ئێستا بگۆڕینەوە بۆ ڕەوشتی دڵخوازی ئیمام خومەینی(رە) کە ھەمان ڕاپەڕاندنی دادگەری لەنێو کۆمەڵگای ئیسلامی دا بوو.

 

سەرپەیڤ