حوزه‌یران 12, 2021 08:24 Asia/Tehran
  • بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام ،ئەمڕۆ شەممە

یەکێتی ئوروپا بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی ڕەسمی ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی رێککەوتنی ناڤۆکی ( بەرجام) ڕۆژی شەممە بە شێوەی ئامادەبوون لەڤیەن دەسپێدەکرێتەوە.

 

 

 

لە بەیان نامەی یەکێتی ئوروپادا کە نوسخەیەکی لە ماڵپەڕی یەکێتی ئوروپا دا بڵاو کرایەوە هاتووە: ئەم کۆبوونەوەیە لە ئاستی جێگران وبەڕێوەبەرانی سیاسی وەزاڕەتخانەکانی کاروباری دەرەوەی ئێران وگروپی چوا کۆیەک ، بەڕێوە دەچێت.

بەشداربووان بڕیارە  ڕاوێژکاری لەبارەی گەڕانەوەی شیمانەیی ئەمریکا بۆ رێککەوتنەکە وبەمتمانەوە جێبەجێ کرانی تۆکمە وتەواو وکارێگەری ئەم رێککەوتنە درێژە پێبدەن .

سەرۆکایەتی ئەم کۆبوونەوەیە لە ئەستۆی " ئەنریکە مورا" جیگری سکرتیری گشتیی دەزگەی ھەنگاوی دەرەکیی یەکێتی ئوروپا دەبێت.

سەیید عەبا س عەراقچی جێگری سیاسی وەزیری  دەرەوەی ئێران یش سەرۆکایەتی شاندی ئێرانی لەئەستۆ دادەبێت.

دیپلۆماتە پایەبەرزەکانی وڵاتانی ئەندامی بەرجام لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو لە ڤیەن کۆبوونەتەوە هەتا ئەم ڕێککەوتنە کە ئەمریکا لەسەردەمی سەرۆک کۆمارەتی دۆناڵد ترامپ لێی کشایەوە ، ببۆژێننەوە.

لە رەوتی دوایین کۆبوونەوەی کۆمسیۆنی هاوبەشی بەرجام لە ڤیەن ، شاندەکان وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی لە پێشکەوتنە ئەنجام دراوەکان بۆ بۆژانەوەی  رێککەوتنی ناڤۆکی ، جارێکی تر لەسەر ویست و ورە وجدیەتی خۆیان بۆ پێوشوێن گرتنی ڕەوتی وتووێژەکان بە مەبەستی دۆزرانەوەی ڕێگە چارەگەلێک بۆچەند مژارێک کە هێشتا چارەسەرنەکراون جەختیان کرد.

کۆماری ئیسلامی ئێڕان  وەک وڵاتێکی بەرپرس ڕایگەیاندووە کە لەئەگەری هەڵوەشانی هەموو بایکۆتەکان وبەدی هاتنی وادە وبەڵێنەکانی لایەنەکانی تری ئەم ڕێککەوتنە نێودەوڵەتیە ، دەگەڕێتەوە بۆ جێبەجێ کردنی تۆکمە وتەواوی وادە وبەڵێنەکانی لە رێککەوتنی ناڤۆکی دا . 

سەرپەیڤ