شارایەک لە سێهەمین و دواهەمین دیبەیتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران
بەربژارانی سێزدەهەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ لە سێهەمین و دواهەمین دیبەت دا بەشداریان کرد و لەم دیبەیتەدا رێکاری خۆیان بۆ پرس و کێشە و گرفتەکانی خەڵک خستەڕوو .
عەبدولناسر هیممەتی بەربژاری سێزدەهەمین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران ئەمڕۆ لە دیبەیتی سێهەم دا بە بابەتی داڵغەکانی خەڵک بە ئاماژە بەوەی کە بێ وەبەرهێنان ، گەشەی ئابووریی مانای نیە ، گوتی : سەوداچیانی بایکۆت و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە هاریکاری لە گەڵ یەکتردا رێککەوتتنی ناڤۆکیان تێکدا .
سەعید جەلیلی بەربژاری دیکەی سێزدەهەمین دەروەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش لەم دیبەیتەدا گوتی : کێشە و گرفتەکانی خەڵک ئەوەیە کە بۆچی حکومەتەکان لەدواوەن و بۆچی کێشە و گرفتەکان چارەسەر ناکرێن ، داڵغە و کێشەی خەڵک وەک ڤایرۆسی کۆڕۆنا نەناسراو نیە .
عەلیڕەزا زاکانی بەربژاری دیکەی سێزدەهەمین دەروەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش بە ئاماژە بەوەی کە گرنگترین گرفتەکانی وڵات گرانی و هەڵاوسان بە تایبەت لە بواری خۆراک و خانووبەرەیە ، گوتی : هەڵاوسانی خاڵ بە خاڵ سەتی 52 یە .
وتیشی : حکومەت لە کورت ماوەدا نرخی دراو و سودی بانکی کۆنتڕۆڵ دەکا و لە نێوان ماوەدا داڕشتی بودجە چاک دەکات و لە ساڵی دوهەمی کاری دا ئاستی هەڵاوسان دەگەیەنێتە نیوە .
سەید ئیبراهیم رەئیسی بەربژاری دیکەی سێزدەهەمین دەرەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش گوتی : یەکێک لە کێشە و گرفتەکانی خەڵک پرسی گەندەڵیە و لە دەزگای دادڤانی دا رووبەڕووی گەندەڵی بووینەوە بەڵام هەڵسوکەوت لە گەڵ گەندەڵی لە حکومەتدایە .
سەید ئیبراهیم رەئیسی گوتیشی : بەرنامەی ئابووریی لە سێ بەشی چاکسازی حکومەت و نەهێشتنی گەندەڵی و داکۆکی لە بنەماڵەکان و چین و توێژە هەژارەکان و بازدان لە بەرهەمهێنانن.
موحسین رەزایی بەربژاری دیکەی سێزدەهەمین دەروەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران یش گوتی : تەراتێن لە لە سیاسەت و مەیدانە لاوەکیەکانی رێگا نادات وزەی گەلی ئێران لەسەر گرانی و دادوەریی و یارانەی شاراوە چڕ بێتەوە .
رەزایی گووتیشی : کێشە و گرفتی خەڵک زۆر زیاتر لەوانەیە کە دەبێ بزانین بۆچی کێشەکان چارەسەر نەکراون .
سەید ئەمیر حسێن قازی زادە هاشمی بەربژێری دیکەی سێزدەهەمین دەورەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێرانیش گوتی : پێشبینیمان کردووە حکومەت بە خەڵک بسپێرین .
قازی زادە هاشمی گوتیشی: دەسەڵاتی کارگێڕیی بە فەرمانداران و دەسەڵاتی لابردن و دانانی بەڕێوەبەرانمان بۆ خەڵک پێشبینی کردووە بە جۆرێک کە ئەگەر یەک لەسەر سێی خەڵک لە بەڕێوەبەرێک ناڕازی بن ، حکومەت دەبێ لە سەر کار لایبات .