ئێران بڕیارێکی له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی فیزا له‌سه‌ر شارومەندانی عێراق ده‌رکرد
جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، به‌رپرسانیان ئاگادارکردوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پێدانی فیزا له‌نێوان عێراق و وڵاته‌که‌ی بۆ خاوه‌ن پاسپۆرته ئاساییه‌کان.
ئیسحاق جیهانگیری جێگری یەکەمی سه‌رۆک کۆماری ی ئێران راگەیاند ، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کانیان له بڕیاری لابردنی فیزا ئاگادارکردوه‌ته‌وه بۆئه‌وه‌ی بڕیاری لابردنی فیزا له‌سه‌ر هه‌ڵگیرانی پاسپۆرتی ئاسایی جێبه‌جێبکه‌ن.
چوارشه‌ممه‌ی رابردو حکومه‌تی ئێران ژماره‌یه‌ک بڕیاری له‌باره‌ی سه‌ردانیکردنی شارومەندانی عێراق بۆ وڵاته‌که‌ی ده‌رکرد و رایگه‌یاند، بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێنمایی پێدانی فیزای ئێران به‌و شارومەندە عێراقیانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی وڵاته‌که‌یان بکه‌ن.باسی له‌وه‌شکرد، به‌مه‌رجی هاوبه‌شیکردنی عێراق له هه‌ڵگرتنی فیزا، فیزا له‌سه‌ر شارومەندانی ێراقی هه‌ڵده‌گرن.
تاوه‌کوو ئێستاش حکومه‌تی عێراق به‌فه‌رمی هیچ راگه‌یه‌ندراوێکی له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی فیزا له‌سه‌ر شارومەندانی ئێرانی بڵاونه‌کردوه‌ته‌وه.