حوزه‌یران 14, 2021 11:23 Asia/Tehran
  • هەڵبژاردنی ئێران لە سایەی ئاسایش دا بەڕێوەدەچێت

سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئێران گوتی : هەڵبژاردنی 1400 ی ئێران لە سایەی ئاسایش دا بەڕێوەدەچێت .

جەمال عورف سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئێران ئەمڕۆ دوشەممە لە پرێس کۆنفڕانسێک دا  وێڕای شکردنەوەی دوایین هەنگاوە هەڵگیراوەکان بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی 1400 ی ئێران ،  لە وڵامی پرسیاری ئێران پرێس لە بارەی رەوشی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان جەختی کردەوە : بە خۆشیەوە تا ێئستا هیچ حاڵەتێکی دژە ئاسایشی بۆ تێکدانی هەڵبژاردن رووی نەداوە .

 سەرۆکی ئەرکانی هەڵبژاردنەکانی وەزارەتی نێوخۆی ئێران گوتی : ناوەندەکانی راپرسیی ، بەشداریکردن لە هەڵبژاردنیان لە سەتی 37 تا سەتی 47 پێشبینی کردووە .

عورف بە ئاماژە بەوەی کە زیاتر لە 450 سندوقی دەنگدان لە سەرانسەری جیهان ئامادە کراوە جەختی کردەوە : حکومەتی کەنەدا قەبوڵی نەکردووە هەڵبژاردن لەم وڵاتەدا بەڕێوە بچێت و هەڵبژاردنی سەروک کۆماریی ئێران لە 110 وڵات دا بەڕێوە دەچێت .

گوتیشی : 59 میلیۆن و 310 هەزار و 310 کەس دەتوانن دەنگ بدەن .

سەرپەیڤ