ڤاکسینی ئێرانیی کۆئێران بەرەکەت مۆڵەتی دەکارھێنانی وەرگرت
حوزهیران 14, 2021 17:41 Asia/Tehran
وەزیری تەندروستیی ئێران دەرکرانی مۆڵەتی پێکوتەی ئێرانیی کۆبەرەکەتی راگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نمەکی وتی: ئەمڕۆ دەمانەوێت هەواڵێکی خۆش بدەین ئەویش وەرگرتنی مۆڵەتی بەکارهێنانی پێکوتەی ئیرانی کۆبەرەکەتە کە دوێنێ دەرکرا.
ناوبراو گوتیشی: شەوانێکی زۆر بوو کە نەخەوتین بەڵام زۆربەی شەوەکان لە دڵەڕاوکێ دا بووین، بەڵام دوێنێشەو لە خۆشحاڵیدا نەخەوتین لەبەر ئەوەی کە خودا پشتیوانمان بوو کە بەڵێنەکانمان جێبەجێ کرد.
نمەکی گوتی: سەبارەت بە پێکوتەی بەرهەمی هاوبەشی پاستۆر و کوباش بڕیار بوو پاستۆر بەڵگە ئامادە بکات و لە ماوەی هفتەی داهاتوو هەوڵ بدەین. کەواتە پێکوتەی بەرەکەت دەچێتە ڕیزی کۆمەڵە پێکوتەکانەوە کە بەکاریان دەهێنین و پاستۆریش هەفتەی داهاتوو دێتە ڕیزیانەوە.