حوزه‌یران 18, 2021 06:39 Asia/Tehran
  • قاڵیباف: ڕێگاچارەی گرفتەکانی وڵات تۆران لە سندوقەکانی دەنگدان نییە

سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی جەختی کرد: ڕێگاچارەی گرفتەکانی وڵات تۆران لە سندوقەکانی دەنگدان نییە، بەڵکو ئەرکی سەرەکی دەنگدان و ھەڵبژاردنی کەسێکە کە پەرۆشی خەڵک و داھاتووی وڵات بێت.

«موحەممەد باقڕ قاڵیباف» سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامی ڕۆژی پێنج شەممە لە کاتی سەردانی شاری پەردیس لە گرڕوپەڕی تاران، وێڕای ئامادە بوون لە مزگەوتی ئیمامی عەلی(ع)ی ئەم ناوچەیە وتی: ئەوانەی وا ھەر لە بنەڕەت دا ڕقی شۆڕشی ئیسلامی و کۆماری ئیسلامییان لە دڵدایەو حەزبە  ڕووخانی کۆماری ئیسلامی دەکەن، بەنیازی دەنگدان نەبوونو نیشن.

«قاڵیباف» وێڕای ھاندانی خەڵک بۆ بەشداری کردن و ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان وتیشی: دەنگ بە کەسانێک بدەن کە  کە پەرۆشی خەڵک و داھاتووی وڵات بن نەک پەرۆشی خۆیان ، کە دیارە ئەمەش ئەرکی سەر شانی ھەموومانە.

 سەرۆکی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران ھەروەھا وتی: شۆڕشی ئیسلامی و یاسای بنەڕەتی ئەم ھەلەی بۆ خەڵک ڕەخساندووە کە بۆخۆیان چارەنووسیان دیاری بکەن، ئەمە ھەمان ڕۆژە کە تەواوی گەلی ئێران چارەنووسی بواری کارگێڕیی خۆیان لە ئاستی نیشتیمانی و خۆجێیی دا بۆ ماوەی چوار ساڵ دیاری دەکەن.

ئەمڕۆ ھەینی  ١٨ی ژوئەنی ٢٠٢١ ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ ٢٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ی کۆچیی ھەتاوی گەلی قارەمانی ئێران لە سەرتاسەری ئێرانی ئیسلامی و لە ھەندەرانیش دا بە ئامادە بوون لە بەردەم سندوقەکانی دەنگدان سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتیی ئێران بەڕێوە دەبات.

سەرپەیڤ