ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران جارێکی تریش درێژ کرایەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i397712-ماوەی_دەنگوەرگرتن_لە_سەرتاسەری_ئێران_جارێکی_تریش_درێژ_کرایەوە
بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران بۆ ماوەی دوو کاژێری دیکە. ھەتا کاتژمێر نۆی شەو درێژ کرایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
حوزه‌یران 18, 2021 15:22 Asia/Tehran
  •    ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران جارێکی تریش درێژ کرایەوە

بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران لە ئاگاداری نامەیەک دا ڕایگەیاند: ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران بۆ ماوەی دوو کاژێری دیکە. ھەتا کاتژمێر نۆی شەو درێژ کرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، بنکەی ھەڵبژاردنی وەزارەتی نێوخۆی ئێران ئەمڕۆ ھەینی لە ئاگاداری نامەکەی دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە: ماوەی دەنگوەرگرتن لە سەرتاسەری ئێران ھەتا کاتژمێر نۆی شەو درێژ کراوەتەوە.

لە ئێستادا لە ئێرانی ئیسلامی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی، شەشەمین خولی ئەنجومەنە ئیسلامییەکانی شارودێ و ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی پێنجەمین خولی مەجلیسی خوبرەکانی ڕابەری و ھەروەھا ھەڵبژاردنی نێواندەورەیی یانزەھەمین خولی مەجلیسی شورای ئیسلامی خەریکە بەڕێوە دەچێت.