ژماردنی دەنگەکانی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئێران دەستی پێکرد
حوزهیران 19, 2021 09:48 Asia/Tehran
دوای کۆتایی دەنگدان لە شار و گوندەکانی ئێران، پرۆسەی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای 19 کاتژمێر وەرگرتنی دەنگ لەلایەن 67 هەزار بنکەی شاری و 75 هەزار بنکە لە گوندەکان، ئەرکانی هەڵبژاردنەکان کۆتایی هاتنی دەنگ وەرگرتنی ڕاگەیاند.
کاتژمێر ٢ ی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە وەرگرتنی دەنگ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ئەنجومەنەکانی شار و گوند، مەجلیسی خوبرگان و مەجلیسی شۆرای ئیسلامی کۆتایی هات و ڕەوتی ژماردنی دەنگەکان دەستی پێکرد.
تا ئێستا ئاماری فەرمی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕانەگەیێندراوە.