جبللی: ھەنگاوی ئەمریکا لەمەڕ بەرتەسک کردنەوەی ماڵپەڕەکانی خۆڕاگری بووە ھۆی ھاوتەریبیی میدیاکانی سەربەخۆڕاگری
یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور، جەختی کرد: ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ بەرتەسک کردنەوەی ماڵپەڕەکانی تەوەرەی خۆڕاگری ئەم میدیاگەلەی بۆ بەرنگاربوونەوەی ھەنگاوەکانی ئەمریکاو ھاوتەریبی لە بواری چالاکیی میدیایی سوورتر کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر، «پەیمان جبللی» یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور، ڕۆژی سێ شەممە لە دەھەمین کۆبوونەوەی کۆگەی گشتیی یەکێتیی ڕادیۆوتەلەفزیۆنە ئیسلامییەکان وتی: ئەرکی سەرەکیی میدیاکانی بەرەی خۆڕاگری گواستنەوەی دەستکەوت و بەرنگاربوونەوەی پڕوپاگەندەی دوژمنان لە ئاراستەی بەرتەسک کردنەوەی ئەم میدیاگەلەیە.
جبللی لە بەشێکی تری قسەکانی دا وتیشی: ئامادە کردنی پێکوتەی کۆرۆنا نیشانەی دەستەڵاتی زانستی و نمونەی بەرچاوی پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیاییە لە ئێراندا.
یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور وێڕای ئاماژە کردن بە بەرپاکرانی سیانزەھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی لە ئێرانیش دا وتی: سەرباری تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆناو ئەو زەبرانەی کە وڵات لەبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا لێی کەوت و ھەروەھا گوشاری دوژمنان و بایکۆت و ھێندێک بەڕێوەبەرایەتیی فەشەل، کەچی ھەڵبژاردنێکمان بەدی کرد کە ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەک ھەڵبژاردنێکی شکۆمەند باسی کرد.
جبللی وێڕای ئاماژە کردن بە سەرکەوتنی دکتۆر«سەیید ئیبراھیمی ڕەییسی» لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارەتی دا وتیشی: بەردی بناغەی دەزگای کارگێڕیی تازە لە لایەن خەڵکەوە ڕۆنراوە کە دیارە لە داھاتوودا دەبێتە ھۆی ھێزمەند بوونی ڕۆژلەدوای ڕۆژی بەرەی خۆڕاگری.
یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور، ئاماژەی کردە شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی دژی یەمەن و وتیشی: ریاتر لە ٦ ساڵە کە ماشینی جەنگیی عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکاو ئیسرائیل و وڵاتانی ئەورووپی لە ھەوڵی بەچۆکداھێنانی جەماوەری یەمەننف کەچی لە ئێستادا لە زۆنگاودا چەقیون.
جبللی بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵمەتی «شمشێری قودس» ھاوکێشەیەکی تازەی بەسەر ڕژێمی زایونی دا سەپاند، وتیشی: ئەم ڕژێمە لەمەولا بیھەوێت ھەنگاوێک دژی فەلەستین ھەڵگرێ دەبێ ھەڵسەنگاندنێکی زیاتری بۆ بکات.
یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور ھەروەھا بەشداریی بەربڵاوی جەماوەری سووریا لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارڕەتیی ئەو وڵاتەی بە نیشانەی پەیوەندیی قوڵی جەماوەری ئەم وڵاتە لەگەڵ جکومەت دا زانی.