روحانی :حکومەتی ئەمریکا دەبێ لە بارەی ھەنگاوی تاوانکارانەی لێدانی فڕۆکەی مسافیریی ئێران وڵامدەر بێت
سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی کردەوە ، حکومەتی ئەمریکا دەبێ لە بارەی ھەنگاوی تاوانکارانەی پەلامار بوسەر فڕۆکەی مسافیریی ئێران وڵامدەر بێت .
بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیران ئەمڕۆ شەممە بە ئاماژە بە ساڵھاتی پەلاماری موشەکیی پاپۆڕی جەنگیی ئەمریکایی بۆسەر فڕۆکەی مسافیریی ئێران لە 3ی تەمووزی 1988 گوتی : حکومەتی ئەمریکا تا ئێستا سەبارەت بەو تاوانکاریە گەورەیە داوای لێبوردنی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران و گەلی ئێران نەکردووە .
روحانی گوتیشی : حکومەتی ئەمریکا رێزیشی گرت لە فەرماندەی پاپۆڕە جەنگیەکە کە دەبێ لەبەر ئەو ھەنگاوە چەوتە لە لای رای گشتیی وڵامدەر بێت .
فڕۆکەی مسافیریی ئێرباسی ئێران لە سێی تەمووزی 1988 ل، لەسەر کەنداوی فارس کەوتە بەر دوو موشەکی ھاویژراو لە لایەن پاپۆڕی جەنگیی ڤینسێنس و 290 سەرنشین و ستافی فڕۆکەکە لە وان 66 منداڵ و 53 ئافرەت شەھیدکران .
ئەمڕۆشەممە شوێنی رووداوەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسانی ئێرانی و بنەماڵەی شەھیدەکان لە کەنداوی فارس گوڵبارانکرا .