قەدەغەی ھاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئێران بەردەوامە
تهمووز 24, 2021 14:56 Asia/Tehran
نێونەری وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی : ڤیزای گەشتیاری بە فەرمانی ئەرکانی نیشتمانیی کۆرۆنای ئێران ئێشتاش دەرناچێ و وەستاوە .
بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، سالاریان سەرۆکی نوێنەرایەتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە ، ڤیزای گەشتیاریی ئێران ئێستا بە لەبەرچاوگرتنی رێکارنامەکانی ئەرکانی نیشتمانیی کۆرۆنا سنووردار کراوە .
ناوبراو جەختی کردەوە وەزارتی دەرەوەی ئێران خۆی ڕاستەوخۆ لە بارەی دەرکردنی ڤیزا بڕیار نادات و ئێستاش لەبەر فەرمانی ئەرکانی نیشتمانیی کۆرۆنا سنووردار کراوە و ھەرکات لە بارەی ھەر وڵاتێک فەرمانێک بدرێ بە پێی ئەوە کار دەکرێت .
گوتیشی : ئێستاکە بۆ کەسانی بیانی تەنیا ڤیزای تیجاری و دەرمان ئەویش دوای لێکدانەوە دەردەکرێ .