پەیامی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی بۆ مەدالهێنەرانی ئێران لە ئۆلەمپیکی 2020
ئاب 07, 2021 19:16 Asia/Tehran
بە کۆتایی هاتنی کاری کاروانی وەرزشیی ئێران لە ئۆلەمپیکی 2020ی تۆکیۆ ، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە پەیامێک دا رێزی گرت لە وەرزشکارانی براوەی مەدالی ئێران .
ئایەتوڵڵا خامنەیی رێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامیی لە پەیامێک دا رێزی گرت لە مەدالهێنەرانی ئۆلەمپیک کە بە هەوڵی خۆیان گەلی ئێرانیان شادمان کرد .
کاروانی ئێران لە ئۆلەمپیکی 2020 ی تۆکیۆ توانی حەوت مەدال بریتی لە سێ زێڕ ، دوو زیو و دوو برۆنز لە لقەکانی تیرهاویشتن ، زۆرانی ئازاد و فەڕەنگی ، بەرزکردنەوی قورسایی و کارتە وەدەست بێنێ .