ئاب 26, 2021 18:17 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی: خزمەتکردنی خەڵک لە ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە) جێ و شوێنێکی تایبەتیی ھەیە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی جەختی کرد: لە بازنەی بیرکردنەوەکانی ئیمام خومەینی(رە) کە خزمەتکردنی خەڵکیان پێ فێرکردین و ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش بەردەوام پێیان لە سەری داگرتووە، خزمەتکردن بە خەڵک بۆ خودایە.

ئایەتوڵڵا «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی، ئەمڕۆ پێنج شەممە لە نەریتی پەیمان نوێ کردنەوەی کۆڕی دەوڵەت لەگەڵ ئارمانجەکانی ئیمام خومەینی(رە) وتی:  لە بازنەی بیرکردنەوەکانی ئیمام خومەینی(رە) کە خزمەتکردنی خەڵک چخمکێکی تایەتیی ھەیە.

سەرۆک کۆماری ئێران وتیشی: ڕوانگەی ئیمام خومەینی(رە) لە بارەی خزمەتکردنی خەڵکەوە، ڕوانگەیەکی بەس کەشخەمەند نەبوو، ئەم ڕوانگە سیاسیەی کە لە ئێستادا سیاسەتڤانان ھەیانە، قەت لە ھزری ئیمام دا نەبووە.

بە وتەی دکتۆر ڕەییسی: لە ڕاستی دا ئیمام خومەینی(رە) بڕوای بە خەڵک ھەبوو، ئەگەر دەیفەرموو «پێوەر دەنگی خەڵکە» باوەڕی بەوە ھەبوو، ھەر بۆیە تەوەرەی ئەم دەوڵەتەی ئێستاش، تەوەرەی ئامانەتداریی دەوڵەت و بەرپرسایەتی و میکانیزمی ڕێک و پێکی ئیدارییە کە دەبێ لە خزمەتی خەڵک دا بێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتیشی: دەبێ بەو ڕێنوێنی و ڕێشاندانانەی کە ئیمام خومەینی(رە) پێداگر بوون لە سەری، لە کردەوەو ڕاپەڕاندندا پابەند بین.

سەرپەیڤ