ئاب 26, 2021 23:37 Asia/Tehran
  • دیدارو ڕاوێژی وەزیری دەرەوەی پاکستان لەگەڵ «ئەمیر عەبدوڵڵاھیان»

وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «شاە مەحمود قورەیشی» وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان کە سەردانی تارانی کردووە، ڕۆژی پێنج شەممە بە ئامادە بوون لە بینای وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.

قورەیشی ھەرکە گەییشتە فڕگەی تاران لە لایەن «سەیید ڕەسوڵ موسەوی» ھاریکاری وەزیرو بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ کاروباری ئاسیای باشووری پێشوازیی لێ کرا.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھیان» یش لە بارەی سەردانەکەی وەزیری کاروباری دەرەوەی پاکستان بۆ ئێران وتوویەتی: لەو بابەتانەی جێی باسمان لەم بڕگە ھەستیارەدا گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان و ناوچەکە بووە.

سەرپەیڤ