سەردانی شاندی دیپلۆماسیانەی ئێران بۆ عێراق
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران باسی سەردانی شاندی دیپلۆماسیانەی ئێران بە سەرۆکایەتیی وەزیری دەرەوە بۆ بەغدای پێتەختی عێراقی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی فەرمانگەی گشتیی میدیایی و کاروباری وتەبێژیی وەزارەتی دەرەوەی کۆمای ئیسلامیی ئێران، «سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی ھەینی باسی ڕەوانە کرانی شاندێکی دیپلۆماسیانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرۆکایەتیی «حسەین ئەمیر عەبوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدای پێتەختی عێراقی کرد.
بە پێی ڕاگەیاندنی وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ، ئامانج لە سەردانی ئەم شاندە بەشداری کردن لە دانیشتنی داکۆکی کردن لە عێراقە.
بەغدا بڕیارە سبەینێ ٢٨ی ئوت بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٩٠ەوە ھەتا ئێستا کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی نزیکەی ١٠ وڵاتی عەرەبی، ناوچەیی و ئەورووپی لەوانە پێنج وڵاتی دراوسێی عێراق واتە ئێران، تورکیا، عەرەبستان و کوێت و ئۆردۆن بەڕێوە بەرێت.