سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ زیارەت سەردانی مەشھەدی کرد
سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مەبەستی زیارەتکردنی بارەگانی ئیمام رەزا(ع) سەرلەبەیانیی دوشەممە گەیشتە مەشھەد .
بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، فڕۆکەی ھەڵگری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق وشاندی باڵای سیاسی و ئابووریی ھاوڕێی ئەو ، نزیکەی کاتژمێر سێی سەرلەبەیانیی لە فڕۆکەخانەی مەشھەد نیشتەوە و دوای رێوڕەسمی فەرمیی پێشوازیی لە لایەن پارێزگاری خوڕاسانی رەزەوی ، کازمی دەستبەجێ رۆیشتە زیارەتکردنی ئیمام رەزا(ع) .
سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنی یەکشەممە دوای ئەوەی کە گەیشتە تاران لە لایەن سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازی لێکرا و لە پاشان لە کۆبوونەوەی ھاوبەشی لیژنەکانی ئێران و عێراق لە گەڵ رەییسی سەرۆک کۆمار بەشداریکرد .
چاوپێکەوتنی سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمان ، دیدار و وتووێژ لە گەڵ سەرۆک کۆمار و دانیشتنی ھاوبەش لە گەڵ سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران لە بەرنامەکانی دیکەی سەردانەکەی کازمی بۆ تاران بوو .