خەتیب زادە: ڕێککەوتنێکی باش لە بارەی کۆبوونەوەی چوارقۆڵیی ھاوپەیوەند بە ئەفغانستان ئەنجامی گرتووە
وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە بارەی دەرەنجامی کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکەی ئێران و ڕووسیاو چین و پاکستان سەبارەت بە ئەفغانستان وتی: ڕێککەوتنی باش ئەنجامی گرتووەو بەیاننامەی وەزیرانیش بەم زووانە بڵاو دەبێتەوە.
«سەعید خەتیب زادە» وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێران لە بارەی دەرەنجامی کۆبوونەوە چوار قۆڵییەکەی ئێران و ڕووسیاو چین و پاکستان سەبارەت بە ئەفغانستان وتی: لە ماوەی ڕۆژانی داھاتوو ھێندێک وتووێژی تێروتەسەل لە نێوان نوێنەرانی ئەم چوار وڵاتە لە ئارادا بووە.
وتیشی: ھەڵبەت ناوەڕۆکی ڕێککەوتنەکە لە دیدارە دوو قۆڵییەکانی ئەمیر عەبدوڵڵاھییان لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی شانگھای لەگەڵ ھاوتایانی ڕووسی، چینی و پاکستانی بە وردی باس کراوە کە بە پێی ڕێککەوتنەکە دەرەنجامەکەی ڕادەگەیەندرێت.
خەتیب زادە پێشی داگرت: ڕێککەوتنەکە لە لایەن ھەر چوار وەزیرەکەوە پشتڕاست کراوەتەوە کە لە بەیاننامەیەک دا بڵاو دەبێتەوە.