ئه‌یلوول 26, 2021 08:49 Asia/Tehran
  • هەناردە کردنی کاڵا لە دەروازەی سنووریی کێلەی سەردەشتەوە گەیشتە 75 ملیۆن دۆلار

سەرۆکی گومرکی کێلەی سەردەشت وتی: هەناردە کردنی کاڵا لە دەروازەی سنووریی کێڵەی سەردەشتەوە ٢٠ لەسەد بەرز بۆتەوە و گەیشتۆتە ٧٥ ملیۆن دۆلار.

بە پێی هەواڵی مێهر، زەیناڵ ڕەحمان پوور وێڕای ئاماژە بە گرینگایەتی بازاڕچەی کێلەی سەردەشت، وتی: لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەموو رۆژێ زیاتر لە ١٥٠ لۆری هەڵگری کەلوپەلە نێردراوەکان لەم سنوورەوە بۆ عێراق نێردراون.

سەرۆکی گومرکی کێڵەی سەردەشت باسی گرینگایەتی ئەم بازاڕچەیەی کرد و وتی: ئەم سنوورە لە گەشە و بژیوی ئابووری خەڵکی ناوچە کاریگەری گرینگی هەیە.

ئەم دەروازە سنوورە لە ٢٠ کیلۆمەتری شاری قەڵادزێ لە ھەرێمی کوردستان ھەڵکەوتووە و لە ساڵی ١٣٨٢ی ھەتاوی دستی بە کار کرد.

دەروازەی  سنووریی کێلێ  ساڵی ١٣٩٨ ی ھەتاوی وەک سنوورێکی فەرمی لە  لە ئەنجوومەنی وەزیران  پەسند کرا.

سەرپەیڤ