پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی دوابەدوای شەھیدو بریندار بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە جەماوەری ئەفغانستان
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە پەیامێکدا بە بۆنەی شەھیدو بریندار بوونی کۆمەڵێکی زۆر لە جەماوەری ئەفغانستان سەرەخۆشیی کرد.
ئایەتوڵڵا«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ شەممە بە بڵاو کردنەوەی پەیامێک وێڕای ئاماژە کردن بە ھێرشە تیرۆریستییەکەی «قەندوز»ی ئەفغانستان، وتی: ئەو تاوانە بە مەبەستی دووبەرڕەکی نانەوە لەنێو موسڵمانان ئەنجامی گرت و بە ھۆی کەسانێکشەوە ڕووی دا کە شوناسی دژە مرۆڤی و دژە ئایینییان بۆ ھیەمووان ئاشکرایە.
لە پەیامەکەی سەرۆک کۆماری ئێراندا ھاتووە: پەرەسەندنی ئەم ڕەوتە تیرۆریستی تەکفیرییە بە پاڵپشتی و پیلانگێڕانی ئەمریکا ئەنجامی گرتووەو ئەو وڵاتە لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە، بەستێنی بۆ جم و جوڵی دڕندەکاراتنەی داعش لە ئەفغانستان خۆش کردووەو ڕێگر بووە لە بەردەم خاشەبڕ کرانیاندا.
ئایەتوڵڵا ڕەییسی لە پەیامەکەی دا لە بەر بەردەوام کرانی کرداری تیرۆریستی و ئاوێتەبوونی ئاژاوەی ئایینزایی و ئاژاوەی ئەتنیکی کە بەشێک لە پرۆژەو پیلانی ئاسایشتیی تازەی ئەمریکا لە ئەفغانستاندا پێک دێنێ نیگەرانیی دەربڕی و جەختی لەوە کردەوە کە، کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەک ڕابردوو، ئامادەی پشتگری کردنی ھەمەلایەنەیە لە خوشکان و برایانی ئەفغانستانی.
لەم پەیامەدا ھەروەھا ھاتووە: ھیوادارین لە سای وریایی و لەسەر ھەست بوونی تاقمە ئەفغانییەکان و پێکھاتنی دەوڵەتێکی گشتداگر، بەشێکی ھەرە گەورەی ئەو پیلانە دامرکێتەوەو جەماوەری ئەفغانستان بتوانن ڕووی ئەھوەنی و ئەرخەیانی بە خۆیانەوە ببینن.