دیاری کرانی «ئەحمەد نەوروزی» بۆ پۆستی یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور
«ئەحمەد نەوروزی» بە بڕیاری سەرۆکی میدیای نیشتیمانیی ئێران بۆ پۆستی یاریدەری سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران بۆ بەشی دەرەوەی سنوور ھەڵبژێردرا.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئێران پرێس، دکتۆر «پەیمان جبللی» سەرۆکی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەی بڕیارەکەی دا ئەرکی جۆربەجۆری خستووەتە ئەستۆی یاریدەری تازەی سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆوتەلەفزیۆن بۆ بەشی دەرەوەی سنوور، لەوانە پەرە پێ دانی کاریگەری و بازنەی ڕاگەیاندن لە ئاستی ناوچەکەو بەرنگار بوونەوەی شەپۆلی چەواشەکاری و ئاژاوەنانەوە.
سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بڕیارەکەی دا ھیواشی خواستووە کە «نەوروزی» بە کەڵک وەرگرتن لە بارستایی ئەندامە بەڵێنمەندو شۆڕشگێڕەکانی ئەم ڕێکخراوەیەو ھەروەھا یەک ھێزمەند کردن و ھاریکاری لەگەڵ ناوەندو ھەڵسوڕاوانی میدیایی ناوچەکەو جیھان، ئەو ئەرکانەی سەرشانی بە باشی ڕاپەڕێنێت.
«نەوروزی» لە ئێستادا لە قۆناغی نووسینی تێزی دکتۆرایە لە بواری بەڕێوەبەرایەتیی میدیایی لە زانکۆی تاران.