تشرینی یه‌که‌م 14, 2021 15:50 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی یارمەتییەکانی ئێران بۆ جەماوەری ئەفغانستان

لە درێژەی یارمەتییەکانی مرۆڤ دۆستانەی ئێران بۆ جەماوەری ئەفغانستان، یەکەم باری گازی شلەک لە خۆراسانی باشوورییەوە ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرا.

بەڕێوەبەری ڕێکخراوەی ھاویاریی شارەدارییەکانی خۆراسانی باشووریی ئێران وتی: ٣٢٢ سیلەندر گاز لە ڕێگای بازاڕی سەر سنووریی یەزدان ڕەوانەی ئەفغانستان کرا.

«مەسعود قولی زادە» وتیشی: ئەم ھەنگاوە ھەتا چارەسەر بوونی گرفتەکانی خەڵکی ئەفغانستان لە بەر کەم بوونی گازی شلەک و ھەڵکشانی نرخەکەی بۆ دوو ھێندە ھەروا بەردەوام دەبێت.

وتیشی: بڕیارە بە شێوەی مانگانە نزیکەی ١٥٠٠ سیلەندر گاز ڕەوانەی وڵاتی ئەفغانستان بکرێت.

خۆراسانی باشووری وەک سێھەمین پارێزگای پان و بەرینی ئێران کە دراوسێی ویلایەتی «فەڕاە»ی ئەفغانستانە ٢٣١ کیلومەتر سنوری ھاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتەدا ھەیە.

سەرپەیڤ