تشرینی یه‌که‌م 15, 2021 21:14 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە شەھیدانی نوێژی ھەینیی قەندوز و قەندەھار

لە ڕێ و ڕەسمێکدا بە ناوی «جانستان» ڕێز لە یادو بیرەوەریی شەھیدانی نوێژی ھەینیی قەندوزو قەندەھاری ئەفغانستان گیرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئێران پرێس، لە ڕێ و ڕەسمێکدا بە ناوی «جانستان» کە بە ئامادە بوونی ئەفغانییەکانی دانیشتووی تاران و کۆمەڵێک لە بەرپرسانی شارەوانیی تاران لە فەرھەنگسەرای «خاوەران» دا بەرپا کرا، بەشدارانی ڕێ و ڕەسمەکە دروشمی «نەمان بۆ ئەمریکا»یان ھەڵدا.

لەم ڕێ و ڕەسمەدا «مەیسەم ئەمرودی» سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری و ھونەریی شارەوانیی تاران لە لێدوانێکدا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشە دڕندانەکەی سەر نوێژی ھەینیی حەوتەی ڕابردووی قەندوزو  ئەم حەوتەیەی قەندەھاریش وتی: جەماوەری ئێران بەردەوام ئەوەیان سەلماندووە کە لە تەنیشتی جەماوەری ستەملێکراوی ئەفغانستاندان و ئەفغانییەکان ئێران بە نیشتیمانی دووھەمی خۆیان دەزانن.

سەرۆکی ڕێکخراوەی ڕۆشنبیری و ھونەریی شارەوانیی تاران وتیشی: بانگەشەکارانی درۆینەی مافی مرۆڤ دەبێ ئەم جۆرە دڕندەکارییانە ئیدانە بکەن و چاوەڕوان دەکرێت دەستەڵاتدارانی ئێستای ئەفغانستان ئاسایشت و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان بۆ جەماوەری چخوساوەی ئەفغانستان دابین بکەن.

بڵاوبوونەوەی پەیامی سەرەخۆشیی «عەلیڕەزا زاکانی» سەرۆکی شارەوانیی تاران، خوێندرانەوەی شیعر لە لایەن شاعیرانی ئەفغانی و ئێرانی، وتاردانی کەسایەتییە ڕۆشنبیرو ھونەرییەکان، مەدیحەوتن و خوێندنی نەوحە و پەردە ھەڵگرتن لە سەر تابلۆی نیگاری «حەسەن ڕۆحولئەمین» بە ناوی « گیانی برا» کە پێشکەشی شەھیدانی ھەر ئەم کارەساتە کراوە، لە بەشە جۆربەجۆرەکانی ڕێ و ڕەسمەکە بوون.

 

سەرپەیڤ