سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی ئێران گەییشتە ھیندوستان
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران گەییشتە نیودلھیی پێتەختی ھیندوستان.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، دەریاوان «عەلی شەمخانی» سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشتی نیشتیمانیی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بۆ بەشداری لە سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی گەییشتە نیودلھیی پێتەختی ھیندوستان.
سێھەمین کۆبوونەوەی وتووێژی ئاسایشتی ناوچەیی بە بەشداریی ھەشت وڵاتی ئێران، ڕووسیا، هندوستان، کازاخستان، تورکمەنستان، ئوزبەکستان، تاجیکستان و قرقیزستان لە سبەینێ چوارشەممە بەڕێوە دەچێت.
لەم دانیشتنەدا بڕیارە دوایین گۆڕانکارییەکانی ئاسایشتیی ناوچەکە بخرێتە بەر باس و لێکدانەوە.
ئەم کۆبوونەوانە بە د ەستپێشخەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران بناغەکەی ڕۆنراو یەکەمین دانیشتنی لە ساڵی ٢٠١٨ دا بۆ تاوتوێ کردنی قەیرانی ئەفغانستان لە تاراندا بەڕێوە چوو.