تشرینی دووه‌م 15, 2021 11:11 Asia/Tehran
  • چاوش ئوغڵوو ئەمڕۆ دەگاتە تاران

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە بە مەبەستی دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەگاتە تاران .

بە پێی راپۆرتی ئیران پرێس ، ئەوە یەکەم دیداری چاوش ئوغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دەورانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمیر عەبدوڵڵاهیانە .

چاوش ئوغڵوو ئەمڕۆ دوای گەیشتنی بە تاران چاوی دەکەوێ بە وەزیری دەرەوەی ئێران و لە پاشان پرێس کۆنفڕانسێکی هاوبەش  بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا بەڕێوە دەچێت .

 چاوش ئوغڵوو هەروەها چاوی دەکەوێ بە سەید ئیبراهیم رەییسی سەرۆکی کوماری ئیسلامیی ئێران  .

سەرپەیڤ