ئامادەکرانی نەخشە رێگای درێژماوەی هارکاریەکانی ئێران و تورکیا
وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی: هەردوو دەوڵەتی تاران و ئەنقەرە، دەوڵەتگەلێکی کردەیین و ئەبێ خێرا لەمپەرەکانی سەر رێگای پێوەندی دوو وڵاتەک، هەڵگیرێن.
کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەشی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران و مەولوود چاوش ئۆغڵوو وەزیری دەرەوەی تورکیا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە وەزارەتی دەرەوەی ئیران دەستی پێکرد.
ئەمیر عەبدوڵڵهایان وتی: هیوادارین لە سەفەرێک کە لە داهاتوودا رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ئیران دەیبێت بتوانین نەخشەڕێی هاوکارییە درێژخایەنەکانی دوو وڵات یەکلایی بکەینەوە.
ناوبراو گوتیشی: لەسەر بڕگەکانی نەخشەڕێگای هاوکاری درێژخایەنی دوو وڵات گفتوگۆمان دەست پێکرد و هیوادارین لە سەفەری داهاتووی ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تاران، ئەو بەڵگە لەلایەن سەرۆک کۆمارەکانی دوو وڵاتەکەوە واژۆ بکرێت.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: گفتوگۆی باشمان سەبارەت بە پرسی جۆراوجۆی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئەنجام دا. لەسەر پرسی گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستان، زەروورەتی گەشە، سەقامگیری، ئاسایش لە ڕۆژاوای ئاسیا و سەرەنجدان بە سیاسەتی دراوسێیەتی دوو وڵاتەکە باس کرا و جەختمان لەسەر ئەوە بوو کە دوو دەوڵەتی تاران و ئەنقەرە، دەوڵەتگەلێکی کردەیین و ئەبێ خێرا هەر جۆرە لەمپەرێک لەسەر رێگای پێوەندییەکانی دوو وڵاتەکە، چارەسەر بکرێن.
وەزیری دەرەوەی ئێران درێژەی دا: لە گفتوگۆکانی ئەمڕۆ، گەشەی هاوکارییە ئابوور و بازرگانییەکان، بەرز کردنەوەی ئاستی هاوکارییەکان لە بواری وزە، ئاسانکاری هاتوچۆی ترانزیت، تۆکمە کردنی بازرگانی سنووری و پرسی کونسوڵی لە بابەتەکانی ئەمڕۆ بوون کە لە سەریان باس کرا.