ڕەییسی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ پوتین: لە دانوستانی ناڤۆکی د سوورین لە سەر ھەڵوەشانەوەی تەاوی بایکۆتەکانی دژی گەلی ئێران.
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا پێی داگرت: لە دانوستانی ناڤۆکی د سوورین لە سەر ھەڵوەشانەوەی تەاوی بایکۆتەکانی دژی گەلی ئێران.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی سێ شەممە وێڕای ڕێزگرتن لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا، پەرە پێ دانی پەیوەندیی بازرگانی و ئابووریی لەگەڵ ڕووسیا بە خواستی کۆماری ئیسلامیی ئێران زانی.
ڕەییسی بە دەربڕینی ئەمەی کە تاران و مۆسکۆ لە زۆر بابەتی نێونەتەوەیی ھاوتەریبن و یەکتر بەھێز دەکەن، وتیشی: بەرنگار بوونەوەی یەک لایەنەخوازی لەو خاڵە ھاوبەشانەی دیکەی ھەردووک وڵاتە.
سەرۆک کۆماری ئێران لە سەر بەردەوام کرانی ھاوکاریی ھاوبەش لە پرسە ناوچەییەکاندا پێی داگرت و وتی: مانەوەی ھێزی بیانی لە سووریا بە پێچەوانەی خواستی گەل و دەوڵەتی سووریایەو بە نایاسایی دەزانین، چونکو ھەڕەشە لە سەقام و ئاسایشتی ئەم وڵاتە دەکات.
ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بە گۆڕانکارییەکانی ئەفغانستانیش وتی: بوونی داعش لە ئەفغانستان بۆ ناوچەکەو ئەم وڵاتە بە پڕمەترسی دەزانین کە دیارە دەبێ لە ھەمبەر مەترسییەکانی ئەم پیلانە وریا بین.
«ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیاش وتی: مۆسکۆ پشتگری لە پێشنیارەکانی تاران دەکات لەمەڕ ئامادە کردنی بەڵگەی ھاوکاریی درێژماوەی نێوان دوو وڵات و سوورین لە سەر ئەوەی کە ھەرچی خێراتر یەکلایی و جێبەجێی بکەین.
پوتین وێڕای ئاماژە کردن بە ھۆگریی ھەردووک وڵات لە بواری پرسی ناوچەیی بە تایبەت سووریا،وتیشی: یە ھەوڵی ھاوبەش توانیمان سەربەخخۆیی سووریا بپارێزین و مەکۆی تیرۆریستان لەم وڵاتەدا تێک و پێک بدەین.