تشرینی دووه‌م 20, 2021 12:07 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: هەوڵی بریتانیا بۆ تیرۆریست وەسف کردنی حەماس،مەحکومە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ڕێگاچارەی سیاسیی فەلەستین لە بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆم بە بەشداری دانیشتووانی سەرەکیی فەلەستین(موسڵمان، جوو، مەسیحی)دایە.

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە وەڵام بە هەوڵی حکومەتی بریتانیا بۆ تیرۆریست وەسف کردنی بزووتنەوەی حەماس لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، نووسی: هەوڵی بریتانیا لە تیرۆریست وەسف کردنی بزووتنەوەی خەڵکیی بەرخۆدانی حەماس ئیدانە کراوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان درێژەی دا: مافی گەلی فەلەستین ناتوانرێت بە بەپێچەوانە نیشاندانی ڕاستییەکان پێشێل بکرێت. ڕێگاچارەی سیاسی فەلەستین لە بەڕیوەبردنی کۆپرسیی بە بەشداری دانیشتووانی سەرەکیی فەلەستین(موسڵمان، جوو و مەسیحی)دایە.

سەرپەیڤ