تاران ، میوانداری وەزیری دەرەوەی سوریا
فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سوریا کە ئێوارەی یەکشەممە گەیتشە تاران ، ئەمڕۆ چاویکەوت بە ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران .
حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاھیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنی وەزیری دەرەوەی سوریا بە ئاماژە بەوەی کە پێوەندیی تاران و دمشق ستراتژیکە جەختی کردەوە ، سوریا لە رۆژانی سەخت و ئەستەم تێپەڕیوە و کۆماری ئیسلامیی ئێران لە گەشەپێدانی پێوەندیی دوو وڵات چالاکانە کار دەکات .
شیاوی ئاماژەیە حەوتەی رابردوو پێشانگەی تایبەتیی ئێران لە سوریا بە ئامادەبوونی چەندین کۆمپانیای ئێرانی لە بوارەکانی دەرمان ، ئامێری کشتوکاڵ ، گەمیەوانی ، راژەکاریەکانی ئاو ، رستن و چنین ، راژەکاریی ئەلەکترۆنیکی ، تەکنیکی و ئەندازیاری بەڕێوەچوو .
پێوەندیی نێوان سوریا و ئێران ئێستا زۆر بەرفراوان و فرەجۆر بووە و ئاسوی روون بۆ گەشەی ئەم پێوەندیە بەدی دەکرێت .