کانونی یه‌که‌م 08, 2021 11:11 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: ئێران سوورە لە سەر بەردەوام کردنی دانوستانەکان

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی سێ شەممە بعە دەربڕینی ئەمەی کە ئێران سوورە لە سەر بەردەوام کردنی دانوستانەکان وتیشی: ئێران چاوەڕوانە پێشنیارە لۆژیکەکانی بە تەفەڕنجەوە تاوتوێ بکرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە دیدار لەگەڵ ئەندامانی لێژنەی ئاسایشتی نیشتیمانی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیسی شورای ئیسلامیی ئێران پێی داگرت: ھەوڵی لێبڕاوانەی شاندی دانوستانکاری ئێران لە ڤییەن بۆ ئەوەیە کە ئامانجی گەلی ئێران لە مەڕ ھەڵوەشانەوەی بایکۆتەکان لەم ڕەوتەدا وەدی بھندرێت.

«ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەم دیدارەدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ڕەچاوکرانی سیاسەتێکی دەرەوەیی ھاوسەنگ، گەشەدارو زیرەکانە لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە، ڕەھەندە جۆربەجۆرەکانی سیاسەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لە ئاراستەی پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکاندا لە چوارچێوەی سیاسەتی دراوسێگەرییەکی باش و گونجاو لێک دایەوە.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران تیشکی خستە سەر دوو گەشتی ئەم دواییەی «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی بۆ وڵاتانی تاجیکستان و تورکمەنستان و وتیشی: بەشداریی سەرۆک کۆماری ئێران لە دانیشتنی سەرکردەکانی ڕێکخراوەی ھاوکاریی شانگھای و ھەروەھا کۆیوونەوەی ڕێکخراوەی ھاوکاریی ئابووریی «ئێکۆ»و دەیان چاوپێکەوتنی لاوەکی و گرێبەست و لێک گەیینی یەکجاری و واژۆکراو، دەستکەوتی باشی لە بواری پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ دراوسێکان ھەبووە.

سەرپەیڤ