ئەمیر عەبدوڵڵاھییان : بۆ پەیوەندی لەگەڵ باکو گەڵاڵەی جۆربەجۆرمان پێیە
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: بۆ پەرە پێ دانی پەیوەندی لەگەڵ ئازەربایجان گەڵاڵەی جۆربەجۆرمان پێیە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە دەم گەییشتنی بە باکوی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان لە وتووێژێکدا لەگەڵ پەیامنێران وتی: گەڵاڵەی جۆربەجۆرمان بۆ پەرە پێ دانی ھەرچی زیاتری ھاوکارییەکان پێیەو لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان باسی دەکرێت.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لەگەڵ ھاوتای کۆماری ئازەربایجانیی خۆم دا پەیوەندیی زۆرم ھەبووەو لە سەر ھێندێک چوارچێوەی باش بۆ پەرە پێ دانی ھاوکارییەکان ڕێککەوتووین کە لەم گەشتەدا چوارچێوەکان لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان یەکلایی دەکەینەوەو پاش ئەوە شایەتی ھاتوچۆی زیاتری شاندە ئابووری و بازرگانی و ڕۆشنبیرییەکانی نێوان دوو وڵات دەبین.
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە مەیبەستی دیدارووتووێژ لەگەڵ کاربیەدەستانی کۆماری ئازەربایجان گەییشتە باکوی پێتەختی ئەم وڵاتە.