کانونی یه‌که‌م 24, 2021 14:07 Asia/Tehran
  • ئەمیر عەبدوڵڵاھییان: پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق لە ھەموو بوارێکدا چالاک و گەشەدارە

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەوی ھەینی لە یادداشتێکدا لە ئینیستاگرام وێڕای ئاماژە کردن بە دیدارەکەی لەگەڵ «فۆئاد حسەین» وەزیری دە رەوەی عێراق لە تاران وتی: پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق لە ھەموو بوارێکدا تێک ئاڵاوەو چالاک و گەشەدارە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا،« ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەم یادداشتەدا بە دەربڕینی ئەمەی کە پەیوەندییەکانی تاران و بەغدا بە مانا ڕاستەقینەکەی لە ھیەموو ڕوویەکەوە ستراتژییە، وتیشی: ڕێژەی ھاتوچۆی شارومەندانی ھەردووک وڵات وەکو توریستی گەشتکاری و یان زیارەتی لە ساڵێکدا نزیکەی جوار ملوێن کەسەو ئەمەش ڕێژەیەکی لوتکەییە لە پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەروەھا ئاماژەی کردە گەشتەکەی ئەم دواییەی وەزیری ڕێگاوبان و شارسازیی ئێران بۆ بەغداو وتیشی: ئێران سوورە لە سەر ئەوەی کە ڕێگای ئاسنی شەلەمچە بۆ بەسرە بە زووترین کات تەواو کات.

«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لە درێژەدا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بە ھەوڵی وەزیری دەرەوەو سەرۆک وەزیرانی عێراق خولی داھاتووی دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا بەرپا دەکرێت، لە ھیەوڵی دەوڵەتی عێراق بۆ یارمەتیدانی ڕەوینەوەی لێک نەگەییشتنەکان و گەڕانەوەی ئێران و عەرەبستان بۆ باری ئاسایی ڕێزی گرت.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی چوارشەممە بە سەرۆکایەتیی شاندێک گەییشتە تاران و لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێزی کرد.

سەرپەیڤ