بانکی جیھانیی قەرزی 9 میلیۆن دۆڵاریی ئەدا بە ئێران
کانونی دوھەم 08, 2022 04:49 Asia/Tehran
سەرۆکی رێکخراوی وەبەرھێنان و یارمەتیە ئابووری و تەکنیکیەکانی ئێران ، رایگەیاند بانکی جیھانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ، سەرباری دژیەتی کردنی ئەمریکا ، قەرزێکی 9 میلیۆن دۆڵاریی ئەدا بە ئێران .
عەلی فکری گوتی : بانکی جیھانیی بە لەبەرچاونەگرتنی ھەوڵی ئەمریکا و لۆبیی زایۆنی ، رەزامەندیی نیشاندا لە گەڵ پێشکەشکردنی قەرز بە وەزارەتی تەندروستیی کۆماری ئیسلامیی ئێران .
ناوبراو گوتیشی : رێکخراوی تەندروستیی جیھانیی ھەموو پێداویستیەکی دەرمانی و کەلوپەل بۆ نەھێشتنی پەتای کۆرۆنا دەکڕێ و ڕادەستی ئێرانی دەکات .
وەرگرتنی ئەم قەرزە لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی ئێران پەسەند کرا .
سەرپەیڤ