وەزیری دەرەوەی تالیبان گەیشتە تاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404372-وەزیری_دەرەوەی_تالیبان_گەیشتە_تاران
وەزیری دەرەوەی کاتیی تالیبان بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پرسە جۆراجۆرەکان گەیشتە تاران .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 08, 2022 20:46 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی تالیبان گەیشتە تاران

وەزیری دەرەوەی کاتیی تالیبان بۆ دیدار و وتووێژ لە گەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بارەی پرسە جۆراجۆرەکان گەیشتە تاران .

بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، شاندێک لە تالیبانەوە بە سەرپەرشتیی ئەمیرخان موتەقی سەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەم گروپە گەیشتە تاران . 

بڕیارە ئەم شاندە لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران لە بارەی ھاریکاریەکانی نێوان دوو وڵات و پرسە ئابووریەکان وتووێژ بکات . 

 عەبدولقەھار بەڵخی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تالیبان رۆژی شەممە لە توویتێک دا نووسی ئەمیر خان موتەقی لە سەردانی تاران لە گەڵ کاربەدەستانی ئێران سەبارەت بە پرسە ساسی و ئابووریەکان ، ترانزیت و کۆچبەرانی ئەفغان لە کۆماری ئیسلامیی ئێران وتووێژ دەکات . 

ئێران ھەمیشە لە تالیبانی ویستووە بۆ بەفەرمی ناسران ، حکومەتی گشتداگر بە ئامادەبوونی ھەموو پێکھاتەکانی ئەفغغانستان پێکبێنێ .