دیداری باقریی کەنی لە گەڵ نوێنەرانی سێ وڵاتی ئەروپایی و ئێنریکە مۆرا لە ڤیەنا
دانوستانکاری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڤیەنا چاویکەوت بە نوێنەرانی سێ و ڵاتی ئەوروپایی و جێگری سکرتێری گشتیی ئاژانسی ھەنگاوی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا .
عەلی باقریی کەنی لە درێژەی راوێژکاریەکانی گەڕی ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەنای پێتەختی ئوتریش ، ئەمڕۆ یەکشەممە چاوی کەوت بە ئێنریکە مۆرا جێگری سکرتێری گشتیی ئاژانسی ھەنگاوی دەرەوەیی یەکیەتی ئەوروپا و دانوستانکارانی باڵای سێ وڵاتی ئەوروپایی .
دەوری ھەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەنا ، لە دوشەممەی حوتەی رابردووەوە دەسپێبووە و وتووێژەکان بە ئاڕاستەی روولە پێشەوەن .
کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاندووە لە کاتی رێککەوتن لە ڤیەنا سەرەتا لایەنی پێشێلکەری رێککەوتنی ناڤۆکی دەبێ بایکۆتەکان ھەڵگرێ و دوای دڵنیابوون ، ھەنگاوە ناڤۆکیەکانی ئێران لە چوارچێوەی رێککەوتنی ناڤۆکیی ئەنجام ئەدرێن .
تاران جەختدەکاتەوە ھەرچەند لایەنی بەرامبەر ئامادەیی جدی تری بۆ ھەڵوەشاندنی بایکۆتەکان ھەبێ ، کاتی گەیشتن بە رێککەوتنی دواجار کورتتر دەبێ .