ڕەییسی: ھەوڵدان بۆ دامرکاندنەوەی بایکۆتەکان تەنیا بە دانوستانەوە بەرتەسک نەکراوەتەوە
کانونی دوھەم 14, 2022 13:12 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی وتی: لە دەوڵەتی ئێراندا ھەوڵدان بۆ دامرکاندنەوەی بایکۆتەکان تەنیا بە دانوستانەوە بەرتەسک نەکراوەتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ڕۆژی ھەینی لە توییتێکدا وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە پێ و شوێنگرتنی ھەڵگیرانی باتیکۆتی ملھوڕانەی سە ر گەلی ئێران بەرنامەیەکی بەبڕشتانەی دەوڵەتە ، وتیشی: ھەڵبەت دیارە لە دەوڵەتی سیانزەھەم دا ھیەوڵدان بۆ ھیەڵگیران و دامرکاندنەوەی بایکۆتەکان تەنیا بە دانوستانەوە بەرتەسک نەکراوەتەوە.
ڕەییسی وتیشی: ئەمڕۆو ھەر لەم ھەل و مەرجەی بایکۆت دا فرۆشتنی نەوتی ئێمە ھێندە پەرەی ھیەبووە کە ئیدی ھییچ نیگەرانییەکمان نییەو داھاتەکەشی حەریکە دەگەڕێتەوە بۆ وڵات.