گەشەی ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری وزە
وەزیری نەوتی ئێران وتی: ھاوکارییەکانی ئێران و ڕووسیا لە بواری نەوت و وزە پەرە دەستێنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، «جەواد ئەوجی» وەزیری نەوت و سەرۆکی ئێرانیی لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی ئێران و ڕووسیا کە لە مۆسکۆدایە، باسی داڕشتنی بەرنامە بۆ گەشەی ھاوکارییەکانی ھەردووک وڵاتەکەی کردووە لە بواری ھەڵێنجاندنی نەوت و گاز.
وەزیری نەوت و سەرۆکی ئێرانیی لێژنەی ھاوبەشی ئابووریی ئێران و ڕووسیا لە کۆتایی دیداری لەگەڵ «نیکۆلای شۆلگینۆف» وەزیری وزەو سەرۆکی ڕووسیی لێژنەی ھاوبەش وتی: دانوستانێکی باشمان ھەبوو لە ئاراستەی ھاوپشتیی ئابووری، ھەڵگیرانی لەمپەرەکان، سەرمایەنانەوەی ھاوبەش و گەشەی ھاوکارییەکانی بواری نەوت و وزە لەگەڵ لایەنی ڕووسی دا.
«سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی سبەینێ چوارشەممە بە پێی بانگێشتنی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا سەردانی مۆسکۆ دەکات.