کانونی دوھەم 19, 2022 09:30 Asia/Tehran
  • ڕەییسی: ھاوکاریی ئێران و ڕووسیا لە ناوچەکەدا دابینکەری ئاسایشتە

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی پێی داگرت: ھاوکاریی ئێران و ڕووسیا لە ناوچەکەدا دابینکەری ئاسایشتەو پێش بە یەک لایەنەخوازی لە ناوچەکەدا دەگرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەیید ئیبراھیم ڕەییسی» سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ئەمڕۆ چوارشەممە بەرلە بەجێ ھێڵانی تاران و وەڕێ کەوتن بەرەو مۆسکۆ لە فڕگەی میھرئابادی تاران وتی: ئەم سەردانە بە پێی بانگێشتنی «ڤلادیمیر پوتین»ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ئەنجام دەگرێت و لەم سەردانەدا لە ئاراستەی بەرز کردنەوەی ئاستی دبپلۆماسیی ناوچەیی ھەوڵ دەدرێت.

ڕەییسی وتیشی: پەیوەندیی ئێران لەگەڵ تەواوی دراوسێکان بە تایبەت وڵاتی ڕووسیا کە ھەڵس و کەوتێکی گونجاویان لە ڕووی سیاسی و ئابووری و بازرگانییەوە ھەیە، دەتوانێ خاڵێکی وەرچەرخان بێت بۆ تەواوی ئەو پەیوەندییانەی کە لەگەڵ ڕووسیا ھەمانە.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی ھەروەھا وتیشی: کۆماری ئیێلامیی ئێران وڵاتێکی سەربەخۆ، دەستەڵاتدارو خاوەن کنەیە لە ناوچەکەداو ڕووسیا وڵاتێکی گرینگ و ھێزمەندو خاوەن کنەیە.

ڕەییسی ئەوەشی وەبیر ھێنایەوە کە، وتووێژی دوو وڵاتی گرینگ و خاوەن کنەو دەستەڵات دەتوانێ لە ئاسایشتی ناوچەکەو پەیوەندیی ئابووری و یازرگانی دا گەلێک کاریگەر بێت.

ڕەییسی وتیشی: ئێران و ڕووسیا لە زۆر پێکھاتەی ئابووری و سیاسیی ئێستای ناوچەکەدا لەوانە شانگھای ئەندامن.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی  جەختی لەوەش کردەوە، ڕووسیا لە یەکێتیی ئەورووپا ڕۆڵێکی تەوەرەیی ھەیەو ھاوکاریی ئێران لەم ئاراستەیەدا دەتوانێ لە پتەوکردنەوەی ھەنگاوە بازرگانی و ئابوورییەکان شوێن دانەر بێت.

ڕەییسی وتیشی: بەرژەوەندیی ھاوبەشمان لەگەڵ ڕووسیا ھەیەو ئەم ھەڵس و کەوت و بەرژەوەندی ھاوبەشە ئاسایشت چێکەرەو پێش بە یەک لایەنەخوازی لە ناوچەکەدا دەگرێت.

سەرۆک کۆماری ئێرانی ئیسلامی و شاندەکەی یاوەری بەرەو مۆسکۆ وەڕێ کەوتن.

 

سەرپەیڤ