کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ھۆلۆکاست
https://kurdish.sahartv.ir/news/ئێران-i404783-کاردانەوەی_ئێران_بە_بڕیارنامەی_کۆمەڵی_گشتیی_رێکخراوی_نەتەوەکان_لە_بارەی_ھۆلۆکاست
وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەک دا وێڕای جیاکردنەوەی ئێران لە ئەسڵ و بڕگەکانی بڕیارنامەی ھۆلۆکاست لە کۆمەڵی گشتیی ، ئەم ھەنگاوەی وەک قۆستنەوەی میکانیزمە نێودەوڵەتیەکان لە لایەن رژێمی زایۆنی بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانکاریەکانی زانی و ڕەتی کردەوە .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 22, 2022 04:45 Asia/Tehran
  •  کاردانەوەی ئێران بە بڕیارنامەی کۆمەڵی گشتیی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی ھۆلۆکاست

وەزارەتی دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو لە بەیاننامەیەک دا وێڕای جیاکردنەوەی ئێران لە ئەسڵ و بڕگەکانی بڕیارنامەی ھۆلۆکاست لە کۆمەڵی گشتیی ، ئەم ھەنگاوەی وەک قۆستنەوەی میکانیزمە نێودەوڵەتیەکان لە لایەن رژێمی زایۆنی بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانکاریەکانی زانی و ڕەتی کردەوە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە : ئەم کارەی رژێمی زایۆنی ھەوڵێکی دیکەیە بۆ کەڵکی خراپ وەرگرتن لە میکانیزمەکانی رێکخراوی نەتەوەکان بۆ پەردەپۆشکردنی تاوانکاریەکانی رۆژانەی ئەم رژێمە کە بە داخەوە ئەم رۆژانە داکۆکیشی لەپشتە .

بەیاننامەکە ھەروەھا دەڵێ : کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەمیشە جینۆسایدی لە ھەر بارودۆخێک دا مەحکوم و بە پاساوھەڵنەگر زانیوە و لەبەر ئەوە بە درێژایی شەڕی دوھەمی جیھانیی ، ئێران میوانداری ئاوارەکانی ئەم شەڕە لە ھەندێ وڵاتی ئەوروپایی بووە ، لە ھەمان کات دا رژێمی زایۆنی ھەمیشە ھەوڵیداوە قوربانیانی شەڕی دوھەمی جیھانی و جولەکەکان وەک پاساوێک بۆ ھەنگاوە بێشەرمانە و دەستدرێژکاریەکانی خۆی دەکار بێنێ .

لە بەیاننامەکەی ئێران دا ھاتووە : کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جارێکی دیکە جەخت دەکاتەوە پێشگری کردن لە دوپاتبوونەوەی کارەساتە مێژووییەکان پێوستیی بە توێژینەوەی مێژوویی ھەیە کە دەبێ بێ داوەری و پێشداوەریی سیاسی ئەنجام بدرێت .