وەزیری دەرەوەی قەتەر چاوی بە ئەمیر عەبدوڵڵاھییان کەوت
وەزیری دەرەوەی قەتەر لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران لە تاران دا دیدارو وتووێژی کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «موحەممەد بن عەبدۆڕەحمان ئالی سانی» یاریدەری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر کە سەردانی تارانی کردووە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئاماغدە بوون لە شوێنی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران لەگەڵ «حسەین ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
کەناڵی ئەلجەزیرە شەوی ڕابردوو بە گێڕانەوە لە ھێندێک لە سەرچاوەکانەوە وای بڵاو کردەوە کە وەزیری دەرەوەی ق ەتەر بڕیارە لە سەردانەکەی تارانی لەگەڵ کاربەدەستانی باڵای ئێران لە بارەی پرسە ناوچەییەکان وتووێژ بکات.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر شەوی چوارشەممەش بە تەلەفۆن لە بارەی بابەتگەلی جۆربەجۆرەوە بیروڕایان گۆڕییەوە.
کاروبارو گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکەو بەردەوامیی ڕاوێژی نێوان دوو وڵات لە ئاراستەی پاراستن و دابین کرانی ئاشتی و سەقام لە گۆڕەپانی ناوچەیی و جیھانی لە بابەتە جێی سەرنجەکانی وەزیرانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران و قەتەر بووە لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا.