شوبات 09, 2022 16:04 Asia/Tehran
  • بە درۆ خرانەوەی ھەواڵی پەیوەست بە نامەکەی ئەمیرعەبدوڵڵاھییان بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی

سەرچاوەیەکی ئاگادار ھەواڵی پەیوەست بە نامەکەی «حسەین «ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی لە بارەی دانوستانەکانی ڤییەناو بانگەشەکانی ھاوپەیوەندی بە درۆ خستەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداری وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکی پەیامنێری فارس، بڵاو بوونەوەی ھەواڵی ناردرانی نامەیەک لە لایەن«ئەمیرعەبدوڵڵاھییان» وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیی سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤییەناو بڕێک بانگەشەی دیکەی بە ساختە زانی.

ئەم سەرچاوەیە وەھا بابەتگەلێکی لە ئاراستەی دووبەرەکی نانەوەو ھەوڵدان بۆ شکست پێ ھێنانی ھاوبیروڕایی نیشتیمانی سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێستای ڤییەنا زانی.

جێگای ئاماژەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ھەواڵێک بڵاو بووەتەوە لە بارەی ئەمەی کە گوایە «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» سەبارەت بە دانوستانەکانی ڤییەنا نامەیەکی بۆ ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی نووسیوەو لە ھێندێک لەمپەر چێکردن لە سەر ڕێگای ڕەوتی دانوستانەکان گلەوبناشتی کردووە.

 

سەرپەیڤ