دیدارو وتووێژی «ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مالی
وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی مالی دیدارو وتووێژی کرد.
«عەبدوڵڵا دجوپ» وەزیری دەرەوەی مالی کە بە مەبەستی دیدارو وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی ئێرانی سەردانی تارانی کردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە تاران دا لەگەڵ «حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دیدارو وتووێژی کرد.
«عەبدوڵڵا دجوپ» وەزیری دەرەوەی مالی ھەروەھا پێشتر لە دیدار لەگەڵ «موحەممەد عەلی زوڵفی گوڵ» وەزیری زانست و توێژینەوەو تەکنۆلۆژیای ئێران، وتبووی: کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووی ئەو جێ و شوێنە بەرزەی کە لە زانست و تەکنۆلۆژیای ئێران دا ھەیەتی، سەرمەشقێکی باشە بۆ ئەو وڵاتانەی کە بە نیازن لە بەرامبەر ئیستیکباری جیھانی و بایکۆتەکانی ملھوڕانەیان بەربەرکانێ بکەن.
وەزیری دەرەوەی مالی وتیشی: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرمەشقێکی ھەرە باش دەزانین کە سەرباری بایکۆت و بەربەرەکانێی دوژمن بەم ئاستە بەرزە گەییشتووەو ھۆگری ئەوەشین کە لە ئەزمونەکانی ئێران بۆ گەشەی زانست و تەکنۆلۆژیا کەڵک وەربگرین.