شوبات 19, 2022 16:23 Asia/Tehran
  • ئەمیرعەبدوڵاهیان:هەڵوەشانی هەموو گەمارۆکانی بەپێچەوانەی رێککەوتنی ناڤۆکی پێویستە

وەزیری دەرەوەی ئێران پێی داگرت لە سەر هەڵوەشانی هەموو گەمارۆکانی بەپێچەوانەی رێککەوتنی ناڤۆکی و پێویستی لەبەرچاو گرتنی هێڵە سوورەکانی ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکان دا.

حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە پەراوێزی ٥٨ەمین کۆنفڕانسی ئاسایشی مۆنیخ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی هۆلەندا دیدار و وتووێژی کرد و جەختی کردە سەر پێویستیی نزیک بوونەوەی تاران و ئامستردام و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە.

ئەو سەبارەت بە ڕەوتی دانوستانەکانیش وتی: دەبێ لەم دانوستانەدا هەموو گەمارۆکانی دژی بەرجام هەڵوەشێنەوە و هێڵە سوورەکانی ئێران لە ڕەوتی دانوستانەکان لە بەرچاو بگیردرێت.

ناوبراو هەروەها باسی دۆخی یەمەن و پێویستیی چارەسەر کردنی کێشەی ئەو وڵاتەی کرد.

ڕویکە هوکسترا وەزیری دەرەوەی هۆلەنداش لەم دیدارەدا داکۆکی کردە سەر هەوڵی ئێران و لایەنی دیکە بۆ رێککەوتن و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ گەشەی هاوکاری دوو لایەنە لە گەڵ تارانی ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ