هاسانکاری بۆ هاتوچۆی زەوینیی موسافیران لە سنووری زەوینیی ئێران و عێراق
ناوەندی جیهانگەڕی و ئۆتۆمبێل سواریی وەک تاکە مەرجەعی فەرمیی دەرکردنی مۆڵەتی شۆفیری نێودەوڵەتیی و تابلۆی ترانزیت لە ئێران ، دانوستان و بەدواداچوونی هاسانکاریی لە هاتوچۆی موسافیران لە سنوورە زەوینیەکانی ئێران و عێراقی دەستپێکرد .
هەروەها بە پێی راگەیاندنی کاربەدەستانی فەرمیی ئێران و عێراق لە رۆژی 13ی رەشەمەی 1400 ( ئەمساڵ) ڤیزەی هاتوچۆی زەوینیی بۆ زیارەتکارانی ئێرانی نامێنێ و پێشبینی دەکرێ ئاماری هاتوچۆی زەوینیی زۆر بەرزبێتەوە .
بەڕێوەبەرانی ناوەندی جیهانگەڕیی و ئۆتۆمبێل سواریی ئێران لە میانی سەردانی خۆیان لە عێراق چاویان کەوت بە بەڕێوەبەری گومرکی سنووریی حاجی ئۆمەران ، بەڕێوەبەری گشتیی گومرکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی پۆلیسی ترافیکی پارێزگەی هەولێر ، سەرکونسولەکانی ئێران لە هەولێر و سلێمانی و بەڕێوەبەریی گشتیی گومرکەکانی تەمەرچین و باشماخ .
کاربەدەستانی هەرێم لەمیانی ئەم دیدارانە داوایان کرد دەروازە سنووریەکانی تەمەرچین ، پەروێز خان و باشماخی ئێران چالاکیان ببێتە رۆژ و شەوانە .