ئەمیرعەبدوڵڵاھییان: ھیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان ئازادکرانی «زاغەری و ئاشووری»و وەرگرتنەوەی قەرزەکەی ئێران لە بریتانیا
وەزیری دەرەوەی ئێران بە دەربڕینی ئەمەی کە قەرزەکەی ئێران لای بریتانیا وەرگیراوەتەوە، پێی داگرت: ھیچ پەیوەندییەک نییە لە نێوان ئازاد کرانی پارە دەست بەسەردا گیراوەکەی ئێران و ئەوانەی وا لە ئێراندا بە تاوانی ئاسایشتی قۆڵبەست کرابوون.
«حسەین ئەمیر عەبدوڵڵاھییان» وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەراوێزی ئاھەنگی جێژنی دیپلۆماسیی نەورۆزی ١٤٠١ کە بە ئامادە بوونی باڵوێزان و سشەرۆکانی نوێنەرایەتییەکانی بیانیی دانیشتووی تاران بەرپا کرا، لە نێو ئاپۆڕەی پەیامنێران وتی: پتر لە ٣٩٠ ملوێن پاوند بەرلە سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی بۆ کڕینی ھێندێک کەرەستەی بەرەڤانی درابوو بە بریتانیا کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر تاوانیمان ئەو بڕەپارەیە وەرگرینەوە.
ئەمیرعەبدوڵڵاھییان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ھیچ پەیوەندییەک نیە لە نێوان دانەوەی ئەو پارەیەی ئێران و ئەوانەی وا بە تاوانی ئاسایشتی لە ئێراندا قۆڵبەست کرا بوون، وتیشی: چەند ڕۆژ لەمەبەر ق ەرزەکەی بریتانیا درایەوە بە ئێران، بەڵام بە شێوەی ھاوکات پێ و شوێنگراتنی دادەڤانیش بۆ ئازادکرانی ئەوانەی وا لە ئێراندا بە تاوانی ئاسایشتی قۆڵبەست کرابوون، بەردەوام کرا، ڕەنگە لە ڕووی کات و زەمەنەوە ڕۆژانی درانەوەی پارەکەی ئێران و ئازادکرانی ئەو سزادراوانە لێم نزیک بوو بێت، بەڵام ئەوەی ڕاستی بێت ھیچ پەیوەندییەک لە نێوان ئەم دوو بابەتەدا نییە.
وتیشی: لە ڕاستی دا ئازادکرانی «نازەنین زاغەری»و «ئەنوشە ئاشوری» لە ئەنجامی ڕوانگەی مرۆڤانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران مسۆگەر کراو ئەو دەنگ و باسەی کە گوایە وەرگرتنەوەی ئەوپارەیە لە بەرامبەر ئازادکرانی ئەو تاوانبارانە ئەنجامی گرتووە، دوورە لە ڕاستییەوە.
«نازەنین زاغەری و «ئەنوشە ئاشووری» دوو شارومەندی ئێرانی_بریتانین کە بە تاوانی سیخوڕی بۆ بریتانیا لە ئێراندا ق ۆڵبەست کرا بوون کە ئەمڕۆ دوای تێپەڕکردنی سزاکەیان ڕادەستی لەندەن کران.